دوو لایەنە ناكۆكەكەی كۆمەڵە لەسەر دورخستنەوەی هێزەكانیان لە یەكتر رێككەوتن

سەرانی کۆمەڵە و شۆرش
SNN
حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران رایدەگەیەنن، لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا، هەردو باڵە ناكۆكەكەی كۆمەڵە لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتون، لەوانە راگرتنی شەڕی راگەیاند، دورخستنەوەی هێزەكانیان لە یەكترو دەستكردن بە دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
هەیئەتی ڕێبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و هەیئەتی ڕێبەری کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند، دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێریی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا پێکهات، هەیئەتێکی هاوبەش کە پێکهاتبو لە ڕێبەری حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران)، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەو هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ هەر دو لایەنی ناکۆک لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو خاڵانەی لەسەری رێككەوتون پێكدێن لە:
1-هەردولا وهكو یهكهم هەنگاو، تا ئاساییبونەوەی بارودۆخەکە، خۆیان لە ڕاگەیاندن دژبە یەکترو بەتایبەت بەکارهێنانی زمانی زبر بپارێزن.
2-هەردولا هێزەکانیان له یهك دوربخهنهوە.
3-لەگەڵ هێوربونەوەی بارودۆخەکە، هەردولا دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێبکەن.
4-دو هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە لەپێناو جێبهجێبونی ئەو خاڵانەی سەرەوە ئامادەی هەر چەشنە هاوکاریەک دەبن .
دەقی راگەیەندراوەكە:
بۆ ئاگاداری ڕایگشتی!
بەم جۆرە بە ئاگاداری دەگەیهنین کە دوای ئەوەی بەداخەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا پێکهات، هەیئەتێکی هاوبەش کە پێکهاتبو لە ڕێبەری حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران)، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەو هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ هەر دو لایەنی ناکۆک لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا بەم ئەنجامانەی خوارەوە گهیشتن:
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









