
فەرماندەکانی رووسیا "داوای وەستان" لە کۆمپانیای ئەمنیی ڤاگنەر دەکەن. فەرماندەی بەرپرس لە یەکەکانی رووسیا لە ناو خاکی ئۆکراینا، سێرگی سورۆڤیکین پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. ( Rusya Savunma Bakanlığı - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-
فەرماندەکانی رووسیا “داوای وەستان” لە کۆمپانیای ئەمنیی ڤاگنەر دەکەن.
سێرگی سورۆڤیکین، فەرماندەی بەرپرس لە یەکەکانی رووسیا لە ناو خاکی ئۆکرانیا، سێرگی سورۆڤیکین پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و داوادەکات بوەستن چونکە بەو کارەیان رێگە بۆ دوژمن خۆش دەکەن.
سورۆڤیکین داوای لە ڤاگنەر کرد کە بوەستێت و وتی: “ئێمە بەیەکەوە رێگایەکی زۆر سەختمان بڕی، بەیەکەوە جەنگاین، رووبەڕووی مەترسی بووینەوە، زیانمان بەرکەوت و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. داوای “وەستان”تان لێدەکەم، دوژمن چاوەڕێی خراپتربوونی دۆخی سیاسی ناوخۆ دەکات، نابێت دڵی دوژمن خۆش بکەین”.
لەلایەکی دیکەوە فەریق ڤلادیمیر ئەلێکسیێڤ رایگەیاند: “مەبەستتان هەرچییەک بێت، ئەوەی کە دەیکەن، چەقۆدانە لە پشت دەوڵەت و سەرۆکی دەوڵەت. تەنها ئەوانەی کە دوژمنایەتیی دەوڵەت دەکەن دەتوانن ئیستفزازییەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەن”.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە حکوومەتی کیێڤ بۆ رێگەگرتن لە کردەوە ئیستفزازییەکانی پریگۆجین بۆ تێکدانی دۆخەکە، لیوای ٣٥ی دەریایی و لیوای ٣٦ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بە ئاراستەی باخموت جێگیر دەکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









