كه‌ى كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غازى فیدراڵى ده‌ستپێده‌كات؟

دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى ته‌واو بوونى پشووى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غازى فیدراڵى ده‌ستپێده‌كات، ده‌شڵێت: “هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندیى چاوه‌ڕێى ته‌واو بوونى پشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى حوزه‌یران، دورغام مالیكى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “یاسا نه‌وت و غازى فیدراڵى یه‌كێكه له یاسا گرنگه‌كان كه كه‌رتى نه‌وت و غاز له ته‌واوى عێراق له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و باشوور رێكده‌خات”.
له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ستكردن به كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى یاسادانان ئێمه‌ش ده‌ستده‌كه‌ین به كاركردن له‌سه‌ر یاساكه، چونكه میكانیزمى هاورده و هه‌نارده‌ى نه‌وت و غازى عێراق یه‌كلا ده‌كاته‌وه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى چییه له ئێستادا له‌باره‌ى ده‌رچوونى یاساكه‌وه؟ مالیكى وتیشى: “هه‌ردوو حكومه‌ت چاوه‌ڕێن پشووى په‌رله‌مان كۆتایی بێت و رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر بڕگه و بابه‌ته‌كانى یاساكه بكه‌ن و بینێرنه په‌رله‌مان و یاساكه ده‌ربچێت”.
سه‌ره‌ڕاى ده‌وڵه‌مه‌ندى عێراق به سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى وه‌ك نه‌وت و غاز، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ یاسایه‌كى تایبه‌ت به رێكحستنه‌وه‌ى ئه‌م دوو سه‌رچاوه ئابورییه سروشتیه نییه و له ساڵى 2005ه‌وه تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ درچوونى یاساى نه‌وت و غازى فیدراڵى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ یه‌ك له هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامیان نه‌بووه.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێك له‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ى كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى بریتی‌بوو له یاساى نه‌وت و غاز، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى له كارنامه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سودانیدا هاتووه، “له ماوه‌ى 7 مانگدا پرۆژه یاساكه ده‌بێت ده‌ربچێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








