پرۆژه‌یاساى بودجه له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوكرایه‌وه

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوكرایه‌وه، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه له رۆژنامه‌ى وه‌قایع راسته‌وخۆ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه و كێشه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه نامێنێت”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق به‌فه‌رمى له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوكرایه‌وه و چیتر پرۆژه‌یاساكه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پێویسته بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به‌پێى یاسا.
پێشتر د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان بۆ سێ ساڵی داهاتوو دەنگی لەسەردرا لەچەند رۆژی رابردووش‌دا لەلایەن سەرۆككۆمارەوە به پشتبەستبەستن به بڕگەی سێهەم لە ماددەی 73ی دەستور واژوی لەسەركرا، ئێستا ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بڵاوكردنهوهیهتى له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه كه‌ى پرۆژه‌یاساكه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه؟ د. نه‌رمین مه‌عروف وتیشى: “له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قایع یاساكه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه. هاوكات بە پشتبەست بە بڕگەی یەكەمی ماددەی 78ی یاساكە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان رێنمایی جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەتەواوی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كه پشكی هەرێمی كوردستانیش بە لە %12.67 دیاریكراوە تێیدا، لە مانگی داهاتووەوە پشكی هەرێم لەكاتی خۆیدا دەگات و مووچە لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









