زیاتر له 23 ملیۆن هاووڵاتى عێراق مافى ده‌نگدانیان هه‌یه

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆن له‌كاتى پشكنینى سندوقێكى ده‌نگدان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى ده‌ستى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكریده‌كات، زیاتر له 23 23 ملیۆن هاووڵاتى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراقدا، ده‌شڵێت: “هێشتا رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیارینه‌كراوه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى حوزه‌یران، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى راگه‌یاند، ” تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بە دوو قۆناغ دەبێت، یەكەمیان لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە دەستپێدەكات تاوه‌كو كۆتایی ئەو مانگە، بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان لە فەرمانگەی حزبەكان. قۆناغی دووەمیشیان لە 15ی تەمموزەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 18ئاب، بۆ تۆماركردنی لیستەكان و رادەستكردنی بە كاندیدەكان”.
له‌باره‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “وادەی هەڵبژاردنی گشتی رۆژی 18 كانونی یەكەم بەرێوەدەچێت، هەڵبژاردنی تایبەتیش لە رۆژی 16ى مانگ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 7 هه‌زار و 8 ناوەندی دەنگدان دەكرێنەوە كە 47 هه‌زار و 655 وێستگەی دەنگدان لەخۆ دەگرێت”.
له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له عێراق مافى ده‌نگدانیان هه‌یه؟ عیماد جه‌میل وتیشى: “ژمارەی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە 23 ملیۆن و 367 هەزار و 80 كەسە. كارتى زانیاری 18 ملیۆنیان تازەكراوەتەوە و پرۆسەی تازەكردنەوە و دابەشكردنی كارتی دەنگدەران بەردەوامە”.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “گفتوگۆكان لەنێوان ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، به‌ڵام رۆژى ده‌نگدان دیارى نه‌كراوه”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









