بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی کرد، و تیایدا رایگەیاند:”لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو خوێندكارە خۆشەویستانە دەكەم كە قۆناغی ١٢ی ئامادەییان بە سەركەوتویی بڕی و هەنگاوێكی تر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان نزیكبوونەوە. سڵاو و خۆشەویستیش بۆ هەموو خوێندكارە یەكەمەكان دەنێرم و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.”
سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: “سەركەوتن تەنیا یەك رێگەی نییە و هەموو ئەو خوێندكارانەی بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیووە ئەم هەنگاوە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، دڵنیابن دەرفەتی زۆرترتان لەبەردەمدایە و بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایان کردووە و رایگەیاندووە: “بێگومان رۆڵ و پێگەی مامۆستایانیش لەیادناكەین كە لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا لە خەمی پەروەردە و فێركردنی نەوەیەكی پڕ وزە و داهێنەردا بوون، سوپاسیان دەكەین و بەڕێزەوە لە هەوڵەكانیان دەڕوانین.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە، لەرابردوودا لە نزیكەوە لەگەڵتانبووم و لە داهاتووشدا زیاتر خزمەتتان دەكەین. ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم میللەتەن و هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









