
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، ده‌شڵێت: “لیژنه هاوبه‌شه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستبه‌كارده‌بن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى حوزه‌یران، شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “ئەو رێككەوتنەی كە پێش پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی كراوە لەبارەی پشكی هەرێم و مووچە و بودجە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت و تا ئێستاش هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەندبوونی خۆیان بەو رێككەوتنەوە راگەیاندووە، تەنیا ئەوەماوە رێككەوتنەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ى كه بڕیاره پێكبهێنرێت شێروان دووبەردانی وتیشى: “بۆ جێبه‌جێكردنى ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە دەبێت لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوولا پێكبهێندرێت كە ئەو لیژنەیە خۆی لە وەزیری چەند وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم و عێراق دەبینێتەوە بۆ ئەوەی بابەتەكانی داهاتەكانی ناوخۆ، دەروازە سنوورییەكان، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەردوولا یەكلایی بكرێتەوە”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “كۆتایی ئەم مانگە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت و لەمەودوا مانگانە وەزارەتی دارایی بەغدا لەكاتی خۆیدا پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات”.
شێروان دووبه‌ردانى له‌باره‌ى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا باس له‌وه‌شده‌كات، “وابڕیارە بەم نزیكانە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن چونى ئەو شاندەش بۆ ئەوە نییە رێككەوتنی نوێ واژوو بكەن، بەڵكو بۆ ئەوەیە ئەو رێككەوتنەی كە پێشتر كراوە هەماهەنگی بكرێت بۆ چۆنییەتی جێبەجێكردنی بەتایبەت لە پرسی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









