
SNN
ژمارەی بەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 103کەس، پلەکانی گەرما بۆ نزيکی 40 پلە بەرزبوونەتەوە.
جەیسن ئۆونس بەرپرسی دەورییەی پۆلیسی سنووری ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “کاریگەری بەرزی لە رادەبەری گەرما لە سنووری باشووری رۆژئاوا بەردەوامە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تیمەکانمان پێنج ھەزار و 91کەسیان رزگارکردووە کە کەوتبوونە ژێر کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و 103کۆچبەری نایاسایی دیکەش بە شێوەیەکی تراژیدی بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە”.
هەروەها، ھۆشداری دایە ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە مەکسیکەوە دەیانەوێ بۆ ئەمریکا دەرباز بن و وتیشی: “بەھۆی تێپەراندنی سنوور بە شێوەیەکی نایاسایی ژیانتان مەخەنە نێو مەترسییەوە”.
لەلایەکی دیکەش، تیمی پاراستنی سنوور و گومرکی ئەمریکا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند: تێنووێتی ھۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکانە و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە 13کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە و 226کەسیش لە کۆتا ساتدا رزگارکراون”.
لە راپۆرتەکانی پێشبینی کەشوهەوادا باس لەوە کراوە کە پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی باشووری رۆژئاوای ئەمریکا لە نزیک سنووری مەکسیک لەم دواییانەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی و لە 40 پلەی سيليزی نزيک بووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









