
لافاوی هەولێر
SNN
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی بە وردی باس لە گۆرانکارییە کەشوهەواییەکان دەکات لە زستانی 2023-2024، هۆشداری تەوایش دەدات بە لایەنی پەیوەندیدار بەرامبەر مەترسییەکانی لافاو.
شاڵاو هیدایەت دەشڵێت: وەرزی دابارینی 2023-2024، زۆترین لافاو دەبن بەپلەی یەکەم لەهەریەک لەناوچەکانی سنووری گەرمیان و سنووری پارێزگا و ناوچەکانی کەرکوک و هەولێرو سنوری مەخمورو دەشتی کۆیە و تەقتەق دواتر هەریەک لە سنوور پارێزگاو ناوچەکانی دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە بەپلەی دووەم پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئامادەکاری زۆر جدی بکەن هەر لە ئێستاوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئێل نینۆی وەرزی دابارینی داهاتووی 2023 – 2024 ز توندترو بەهێزتر دەبێت لەهەردوو ئێل نینۆی وەرزی دابارینی 2015 – 2016 و 2018 – 2019 ز چونکە گۆی زەوی بەرەو گەرم بوونتر چووە بەهۆی زیاد بوونی گازه گەرم و پیسەکەرەکان لەتەواوی پانتایی ئاوەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن پلەکانی گەرما چۆتە سەروی نۆرماڵ بەڕێژەی زۆر و تادێت ئاوی ناوچەکانی نینۆ گەرمتر دەبێت پێشبینی دەکرێ دیاردەی ئێل نینۆ لەم مانگەوە تا مانگی نۆ بەڕێژەی %90 بۆ % 95 یان زیاتر باڵادەست بێت دواتر لەناو وەرزی داباریندا بگاتە ئاستی سۆپەر و زۆر بەهێزو ئەمەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ناوچەکانمان دەبێتە ڕەخساندنی ساڵێکی تەواو سەخت.
وتیشی “لەهەر سێ وەرزی دابارینی داهاتوو پایزو زستان و بەهار بڕێکی زۆر باران دەبارێت و بەشێکی مانگەکان باران زۆر لەسەروی نۆرماڵ دەبێت و تێکرای بارانی هەر سێ وەرزو ساڵانەش زۆر دەچێتە سەروی نۆرماڵ، ئەمەش مەترسیەکانی دروست بوونی لافاو چەند جار زیاتر دەکات بەنسبەت ساڵانی پێشترەوە لایەکی تریشەوە بەهۆی ئەوەی زۆربەی بارانەکان بەخوڕ دەبن چونکە حاڵەتەکان زیاتر ناسەقامگیری کەش و هەوا دەبن، هەروەها تەرزەش لەساڵانی پێشتر زیاتر دەبێت مەترسی تەرزەی قەبارە گەورەش هەیە ” بەپێی لێکدانەوەمان بۆ دیاردەکانو شیکاری وردمان بۆ ڕەگەزەکانی کەشوهەوا بەفرو سەرماش زیاتر دەبن و لەپار بەفریش ئەگەری زۆرە بچێتە سەروی نۆرماڵ و وەرزی دابارینی داهاتوو لە مانگی نۆوە دەست پێدەکاتەوە و بارانی پەڵە بەگشتی و بەزۆری دەکەوێتە مانگی دەوەو پێشدەکەوێت.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









