
پەرلەمانی عێراق
SNN
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023-2024-2025 بۆ رۆژی شەممە ھەڵگیرا.
ئێوارەی 9 حوەزیرانی 2023، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 ئەنجامدرا، لە کۆی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، 259یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، تیایدا ماددەکانی دوو، نۆ، 10 تا 24 پەسەندکران.
لە میانی دانیشتنەکەدا، دەنگدانی لەسەر ماددەکانی 14 تا 17ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و ماددەی 22 لە پرۆژەیاساکە لادرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









