
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی مانگێکە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەندکراوە بەڵام تا ئێستا نەکەوتووەتەبواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات لەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق بڕی 900ملیار ڕەوانەی هەرێم دەکات و دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ئامادەکردووە و تەنها لەچاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە حکومەتی عێراقییەوە بۆ ئەوەی دەستبکرێت بەدابەشکردنی مووچە، هاوکات لیستەکەش هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان برتییە لە 940 ملیار دینار، حكومەتی عێراق، بۆ ئەومەبەستەش حکومەتی هەرێم بەفەرمی داوای ناردنی 900ملیاردیناری کردوە و وابڕیارە لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بدات و پاشان لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەكانی هەرێم نزیكەی 350 ملیار دینار دەبێت ئەوكورتهێنانەی دروستدەبێت دەتواندرێت بەئاسانی پڕبکرێتەوە بۆیە بۆیە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی خستووەتەگەر بۆئەوەی حكومەتی عێراق ڕازی بكات بە ناردنی 900ملیار بۆ ئەوەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بەخێرایی دابەشبكات و لەمانگی داهاتووشەوە بەگوێرەی پرۆژەیاسای بودجە پارە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









