میرانی: کامێراکانی پۆینت تو پۆینت ڕووداوەکانی هاتووچۆیان کەمکردووەتەوە

SNN
بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت کە دانانی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ هەبووە.
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی میدیایدا رایگه‌یاند، پلانێكی جیهانی هه‌یه كه له‌سه‌ر پێنج پایه كار ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو ساڵی 2030، رووداو و قوربانییه‌كانی هاتووچۆ رێژه‌ی 50% كه‌مببێته‌وه.
وتیشی، “به‌شێكی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه، كه یه‌كێكیان ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ كه په‌یوه‌ندی به دانانی كامێرانی چاودێرییه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا چه‌ندین جۆر كامێرا بۆ چاودێریكردنی تیژڕه‌وی هاتووچۆ به‌كارده‌هێنرێ، له‌وانه‌ش كامێرای خاڵ بۆ خاڵ، كامێرای خولاو، كامێرای جێگیر و كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له هه‌ندێك وڵات‌دا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تیژڕه‌وی به‌كارده‌هێنرێت.
باسی لەوەش کرد کە دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌س به‌وێدا بڕوات به ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌وه ده‌كات شۆفێره‌كان به ئاستێكی به‌رز پابه‌ندی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بن.
هێمن میرانی وتیشی، خۆشبه‌ختانه له‌وه‌ته‌ی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له سلێمانی دانراوه، زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ئه‌و شاره پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ رووداو و سه‌ركێشییه‌ك رووینه‌داوه، كه ئه‌مه له‌و پۆینته‌ی شه‌قامی 120ـی هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه‌یه هیچ رووداوێك تۆمار نه‌كراوه و دانانی كامێراكه به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









