
SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی دیبلۆمی باڵا، ماستەرو دكتۆرا، چەند بڕیارێكی دەركرد و باس لەوەدەکات، ئەو پێشکەشکارانەى کە لەتاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچون، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، كورسیان بە شێوازی پارالێڵ بۆ دابیندەكرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیدا كۆمەڵێك بڕیاردراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمانەی خوارەوە دەقی بڕیارەكانن:
1- چەسپاندنى ئەنجامى بەرایى پڕۆسەى خوێندنى باڵا (دیبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى پەڵپ کە لەلایەن زانکۆکانەوە جێ بەجێ دەکرێت.
2- ئەو پێشکەشکارانەى کە لەتاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچوون، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنى زانکۆکان لەڕێگەى گواستنەوەى (موناقەلە)ى کورسییەکان لەهەمان بەشى زانستى یان زیادکردنى کورسى بەپێى تواناى بەشە زانستییەکانیان یاخود بە هاوبەشى زانستى نێوان زانکۆکان، کورسى خوێندنیان بۆ دەستەبەر دەکەن و هەر کورسییەک کە لەڕێگەى گواستنەوە (موناقەلە) یاخود زیاد دەکرێت بۆ پلانى بنەڕەتى زانکۆکان، ئەوا بەشێوازى پارالێڵ دەبێت. ئەگەر زانکۆکان نەیانتوانى کورسى خوێندن بۆ بەشێک لە دەرچوان دەستەبەر بکەن بە پڕۆسەى سەرەوە، ئەوا بە وەرگیراو هەژمار دەکرێن لەم خولە، بەڵام دەستپێکردنى خوێندنەکەیان دەکەوێتە خولى داهاتو.
3-دواى جێبەجێکردنى خاڵى دوەم، ئەگەر لەو بەشانەى کە کورسیەکانیان بەهۆى دەرنەچونى پێشکەشکاران پڕنەبۆوە، ئەوا کورسیەکانیان پڕدەکرێنەوە بە ڕەچاوکردنى ڕیزبەندى نمرەى توانستى زانستى پێشکەشکاران لە سەرجەم بازنەکان (خوێندنى باڵا، گشتى، و پارالێل) لە بەرزترین کۆنمرەوە بۆ نزمترین تاکو کورسییەکان پڕدەکرێنەوە، بەمەرجێک نمرەى توانستى زانستى بەدەستهاتو لە (10) کەمتر نەبێت و هەمو ئەو کورسییانەش خوێندنەکەیان بەشێوازى پارالێڵ دەبێت .
4- کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى، ئەوانەى لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى نمرەکەیان لە (10) و بەسەرەوە بێت ئەوا بە وەرگیراو هەژمار دەکرێن.
5- کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت بە ڕێژەى (70%)، کە لەلایەن وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە پشتڕاست دەکرێتەوە، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلان بۆ تەرخان دەکرێت، بەمەرجێک نمرەى توانستى زانستى بەدەستهاتو لە (10) کەمتر نەبێت.
6- بڕیاردرا بە تەرخانکردنى کورسى خوێندن بۆ ناوچە دابڕیندراوەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەرى خاڵەکانى (4، 5).
7- بڕیاردرا ئامادەکارى بکرێت بۆ ڕاوندێکى ترى خوێندنى باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان ڕاسپێردران لەسەرەتاى مانگى 9ى 2023 پلانى نوێ ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتى بنێرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









