نه‌خۆشیه‌كى مه‌ترسیدار له وڵاتانى دراوسێى عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه كه مردنى لێده‌كه‌وێته‌وه

كیسى ناو جه‌سته‌ى نه‌خۆشێكى تووشبوو به كیسى سه‌گ | فۆتۆ: Siqa
SNN
له ئێران و ئوردن و وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا نه‌خۆشى كیسى سه‌گ بڵاوبووه‌ته‌وه كه له سه‌گه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و ئه‌گه‌رى هه‌یه كه‌سى تووشبوو تووشى مردن بكات و ماوه‌ى نزیكه‌ى 6 مانگ چاره‌سه‌رى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى چاكببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ته‌مموز، میدیاكانى ئوردن بڵاویانكرده‌وه، “نه‌خۆشى كیسى سه‌گ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له وڵاته بڵاوبووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك تووشبوونى لێكه‌وتووه‌ته‌وه”.
د. نایف فه‌ریوان، پزیشكى راوێژكارى نه‌شته‌رگه‌ریی سنگ له‌باره‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌وه وتى: “سروشتى نه‌خۆشیه‌كه گوزاراوه‌یه له‌نێوان ئاژه‌ڵه‌كاندا، له ئاژه‌ڵه گیاخۆره‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌گ، كیسه‌كه ده‌چێته نێو گه‌ده‌ى و كۆمه‌ڵێكى زۆر كرم به‌رهه‌مده‌هێنێت كه له‌كاتى ده‌رچوونى پیسى سه‌گه‌كه‌دا كرمه‌كان ده‌رده‌درێنه ده‌ره‌وه. پیسى سه‌گه‌كه به‌ر هه‌ر شتێك بكه‌وێت كه مرۆڤ بیخوات مرۆڤه‌كه تووشده‌كات”.
به وته‌ى ئه‌و پزیشكه، “پێویسته هه‌مووان له‌كاتى كڕینى سه‌وزه و میوه‌دا زۆر ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن و به‌جوانى بیشۆنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ڕێگه‌ى خواردنه‌وه كه‌سێك تووشى نه‌خۆشیه‌كه ببێت به‌ڕێژه‌ى 70% تووشى نەخۆشى جگەر و سیه‌كان ده‌بێت”.
د. نایف فه‌ریوان، هۆشدارى ده‌دات كه، “نیشانه‌كانى تووشبوون له كه‌سى تووشبوودا به ئاسانى و له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رناكه‌ون، پاش ئه‌وه‌ى قۆناغى جێگیر بوون تێده‌په‌ڕێنن ده‌رده‌كه‌ون ئه‌مه‌ش مه‌ترسى دروستده‌كات”.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پزیشكى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناسه‌دان له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه وتى: “مرۆڤ له‌ڕێگه‌ى خواردنه‌وه تووشى ئه‌م كیسه ده‌بێت، كه تووشبوو مشه‌خۆره‌كان زیان به جگه‌ر و سیه‌كان و گورچیله‌كانى ده‌گه‌یه‌نێت و زۆر مه‌ترسیداره، چونكه له‌ناو كیسه‌كه‌دا هه‌زاران مشه‌خۆر هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه به زووى چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت ده‌بێته هۆكارى مردنى”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه د. عه‌بدولڕه‌حمان عانى، پزیشكى نه‌خۆشیه‌كانى سنگ ده‌ڵێت: “نه‌خۆشیه‌كه له‌ڕێگه‌ى خۆراكى پیسبوو به پیسایی پشیله‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ى سه‌گ ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سى تووشبوو چاره‌سه‌ریش وه‌ربگرێت پێویستى به سێ بۆ چوار مانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت چاكببێته‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









