کەلار.. ئۆتۆمبێلێکی گاز لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی بۆ موەلیدە ئاگری گرت

وێنەی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە
SNN- سیروان حەسەن
لەشاری کەلار لەکاتی تێکردنی گاز بۆ مۆلیدە، تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و بەتەواوی سووتا.
ئیبراهیم عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی کەلار بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گازینۆی شاری کەلار تانکەرێکی سووتەمەنی کە گازی هەڵگرتبوو لەکاتی تێکردنی گاز بۆ مۆلیدەیەکی گەڕەکەکە گڕی گرت و بەتەواویی سووتا.
وتیشی: “هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای موزەخەی سەر تانکەرەکە بووە کە لەکاتی بەتاڵکردنەوەی گازەکە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە”.
ئیبراهیم عەبدولرەحمان ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانیان توانیویانە مۆلیدە و ماڵەکانی نزیک تانکەرەکە لەو ئاگرە بپارێزن و هیچ زیانێکیان پێ نەگات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









