ئوردن کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی سویدی لە عەممان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد

0
287

SNN

ئوردن بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر رێگەدان بە ھێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لەلایەنی حکوومەتی سوید لە ستۆکھۆڵمی پایتەخت، کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی سویدی لە عەممان بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بڵاوکراوەتەوە، ئیدانەی ھێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە” ئەمە نیشانەی کلتووری نەفرەت و بە مانای بریندارکردنی ھەستی سەرجەم مووسڵمانان دێت و بە ھیچ شێوەیەک ناچێتە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە”.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا بانگھێشتی حکوومەتی سوید کرا کە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بەمەبەستی دووبارەنەبوونەوەی ئەم رووداوانە کە دەبنە ھۆی سەرھەڵدانەوەی ئیسلامفۆبیا و پێشێڵکردنی بەھای ھاوبەشی مرۆڤایەتی.

راشگەیەندرا کە دوێنێ کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی سوید لە عەممان بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکراش کرا کە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ھۆشدارینامەیەکی توندی بەو دیبلۆماتکارە سویدییە داوە بۆ ئەوەی ئاراستەی حکوومەتی وڵاتەکەی بکات بەھۆی ئەوەی رێگەی بە ھێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز داوە.

دوێنێ ھاووڵاتیی بە رەچەڵەک عێراقی، سەلوان مۆمیکا کە پێشتر لە سوید ئاگری لە قورئانی پیرۆز بەردابوو، لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق خستە ژێرپێی خۆی و سووکایەتی پێ کردن.

مۆمیکا کە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر پۆلیس لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم پارێزرا، وێڕای کاردانەوەکان قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق خستە ژێرپێی خۆی و سووکایەتی بە ئیسلام کرد.

مۆمیکا پێی خۆی بە قورئان و ئاڵای عێراق و وێنەی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر سڕییەوە و دواتر ئاڵای عێراقی ئاگر تێبەردا.

لە بەرامبەردا حکوومەتی عێراق داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا، جێسیکا سڤێردسترۆم کرد عێراق جێ بھێڵێت.

سەلوان مۆمیکا لە ٢٨ی حوزەیران کە ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سووتاند و لەو کاتەیشدا لەلایەن پۆلیسەوە دەپارێزرا، ئەو رووداوەش کاردانەوە زۆری لەسەر ئاستی جیهاندا بە دوای خۆیدا هێنا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this