سه‌رۆككۆمارى توركیا باسى ژماره‌ى ئه‌و خانووانه ده‌كات كه له باكوورى سوریا دروستیان كردوون

ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: Hindustan News Hub
SNN
سه‌رۆككۆمارى توركیا ئاشكرایده‌كات، زیاتر له 150 هه‌زار خانویان دروستكردووه له باكوورى سوریا، ده‌شڵێت: “زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه باكوورى سوریا”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تهمموز، ڕه‌جه‌ب ته‌یبت ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا له نوێترین لێدوانى میدیاییدا رایگه‌یاند، “زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى سووریا كه له توركیا بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ باكوورى سوریا بۆ سه‌ر ماڵ و زێدى خۆیان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى ئه‌و خانووانه‌ى كرد كه له باكوورى سوریا كردونیانهتهوه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى و وتیشى: “به هاوكارى وڵاتى قه‌ته‌ر زیاتر له 150 هه‌زار خانوومان له باكوورى سوریا كردونه‌ته‌وه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى و سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زیاتر له ئاواره‌كان بۆ باكوورى سوریا سه‌رۆككۆمارى توركیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئاواره‌كان به‌رده‌وامده‌بن له گه‌ڕانه‌وه‌یان و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكارى كردنیان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان”.
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سوریا له توركیاوه بۆ زێدى خۆیان كه ژماره‌یان له 3 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه كارگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كانى توركیا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى توركیا ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى كه زۆرترین كات وه‌ك چه‌كێك له بانگه‌شه‌ى كاندیده‌كاندا به‌كارده‌هێنرا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









