
سەلوان مۆميکا/ پەنابەری عێراقی لە سويد وێنە: AFP
SNN
وڵاتى عه‌ممان به ته‌واوه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سوید پچڕاند و سوڵتانى ئه‌و وڵاته‌ش داوا ده‌كات، “هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتى سوید بپچڕێنن”.
رۆژى 28ى حوزه‌یران، سه‌لوان مۆمیكا كه په‌نابه‌رێكى عێراقی دانیشتووى سویده له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى ستۆكهۆڵم هه‌ستا به سووتاندنى كۆپیه‌ك له قورئانى پیرۆز، له‌پاش تێپه‌ڕینى كه‌متر له مانگێك و له رۆژى 20ى تهمموز، مۆمیكا هه‌ستا به دڕاندنى كۆپیه‌ك له قورئان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى عێراق له سوید. كرده‌وه‌كانى ئه‌م په‌نابه‌ره عێراقیه زۆرترین كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و جیهانى ئیسلامى به‌دواى خۆیاندا هێنا.
له درێژه‌ى ئه‌و كاردانه‌وانه‌دا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى تهمموز، شێخ ئەحمەد بن حەمەد ئەلخەلیلی، سوڵتانى عوممان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند، “ته‌واوى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوید ده‌پچڕێنن و داواش له وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپچڕێنن و بایكۆتى بكه‌ن، چونكه رێگه‌یداوه كه له‌نێو وڵاته‌كه‌یدا سوكایه‌تى به پیرۆزیه‌كانى ئیسلام بكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى تویته‌كه‌یدا شێخ ئەحمەد بن حەمەد ئەلخەلیلی، سوڵتانى عوممان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ئه‌و دۆخه‌ى سوید دروستیكردووه و پاشه‌كشه ناكات له رێگه‌دان به سووكایه‌تیكردن به پیرۆزیه‌كانى ئیسلام وا ده‌خوازێت هه‌مووان رووبه‌ڕووى ببنه‌وه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵدا بپچڕێنن”.
سوڵتانى عوممان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “پێویسته وڵاتانى ئیسلامى به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوید بپچڕێنن”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









