
SNN
بڕيارە ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ تەيف سامی وەزيری دارايی عێراق کۆببنەوە، سەرۆکی شاندەکەش دەڵێت “بڕياردراوە راستەوخۆ پارە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە”.
بەپێی زانيارييەکانی SNN: دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو شاندی هەرێم لهسهر جێبهجێكردنی بڕگهكانی تایبهت به ههرێمی كوردستان لە یاسای بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتن، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ تەيف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە”.
هاوکات، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: بەپێی ئەو کۆنوسە هاوبەشەی ئێستا واژۆکراوە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا هيچ ئيلتيزامێک لەسەر هەرێم نەماوە، بڕياردراوە دەستبەجێ پارە بۆ حکومەتی هەرێم بنێردرێت، وتيشی “تەمەنا دەکەم هەفتەی داهاتوو لەدوای گەيشتنی تەمويلەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت”.
راشيگەياند: رۆژی دووشەممە دەگەڕێينەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لايەنی ياسایی ياسای نەوت و غاز، دەشڵێت “شاندەکە پێکدێت لە هەريەک لە فەرسەت ئەحمەد وەزيری داد، کەمال محەمەد وەزيری سامانەسروشتييەکان، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و تيمێکی فەنی و ياسای”.لايەنی حکومەتی عێراقيش نوسينگەی سەرۆکوەزيران و ئەمينداری گشتی و وەزارەتی نەوتی عێراق بەشدار دەبن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









