78 پارت خۆیان تۆمار كردووه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان

به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ژماره‌ى ئه‌و پارت و هاوپه‌یمانیه‌تيانه ئاشكرا ده‌كات كه ناوى خۆیان تۆمار كردووه بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكاندا و ده‌ڵێت: “78 پارت و 24 هاوپه‌یمانى خۆیان تۆمار كردووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ته‌مموز، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند، “ژمارەی ئەو لایەنانەی تا دوێنی پێنجشەممە لە کۆمسیۆن تۆمارکراون تا کۆتایی دەوام گەیشتووەتە 281 لایەن. هاوكات، ژماره‌ى ئەو پارتانەی تۆمارکراون گەیشتووەتە 78 پارت”.
له‌باره‌ى ژماره‌ى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان كه تا ئێستا تۆمار كراون جومانه غه‌لای ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ژمارەی هاوپەیمانییه تۆمار كراوه‌كان گەیشتووەتە 24 هاوپەیمانی، کە لەنێویاندا 15 هاوپەیمانی نوێ و 9 هاوپەیمانی کۆن هەیە”.
ژماره‌ى مۆڵه‌تى مه‌رجدارى لایه‌نه‌كان بۆ به‌شداریكردن له ده‌نگدان یه‌كێكى تره له بابه‌ته گرنگه‌كانى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و له‌و باره‌یه‌وه داود سەلمان خەزەیەر، بەڕێوەبەری رێکارەکان و راهێنان لە کۆمسیۆن رایگه‌یاند، “ئەم هەڵبژاردنە ژمارەی ئەو لایەنە تۆمارکراوه‌كان گەیشتووەتە 281 لایەن، کە لەنێویاندا 11 لایەن مەوڵەتی مەرجداریان هەیە، واتا چاوەڕوانی وەڵامی دەسەڵاتی دادوه‌رى ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه له به‌شدارییان له ده‌نگدان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









