SNN
بەڕیوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای سلێمانی رايگەياند: لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئەوەی کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ لەمەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كەسدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات.
وتيشی “دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بەنیاز بوو بەرەو شاری هەولێر هەڵبێت”.
باسی لەوەشکردووە: لەئێستادا تۆمەتبار (خ،ح،ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەپێی زانيارييەکانی SNN: ئەو دوو کەسە خاڵۆزا و پورزای يەکترن کوژراوەکە تەمەنی 23 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە، تۆمەتبارەکە تەمەنی سەروو 50 ساڵە بەيانی ئەمڕۆ لە مەيدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەمەقاڵێيان بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









