
کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی له ده‌باشان | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى یه‌كێتى و پارتى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێشوازى له نزیكبووه و كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ین و چاومان له‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوونى زیاتر ببینین.
له ده‌قى په‌یامه‌كه‌دا كه به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى ته‌مموز، له هه‌ژمارى تایبه‌تى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، ” پێشوازی لە رێککەوتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌كه‌ین، لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەوڵەکانیان بۆ چاکسازی و بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە رێککەوتوون”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “چاومان لەوەیە بەرەوپێشچوون ببینین لە کاتێکدا کە هەردوولا لێک‌نزیک دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی دیکە دەکەن لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانی عێراق”.
U.S. Consulate General – Erbil welcomes #PUK and #KDP agreement on holding IKP elections & support for #Peshmerga unification & reform. We look forward to seeing progress as the two sides come together and negotiate the remaining issues to benefit the people of Iraqi #Kurdistan. pic.twitter.com/FhyUTq5Yvd
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) July 31, 2023
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە دەباشان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه. له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان كه نه‌ى ویست ناوى ئاشكرا بكرێت بە SNNی راگەیاند، “ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە دەباشان کۆبوونەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش بابەتی پێكهێنانی یەك لیستییە بۆ ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان بە تایبەت لە سنوری كەركوك و دیالە، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئامادەی هەموو هاوكاری و لێكنزیكبوونەوەیەكین بۆ پیكهێنانی ئەو لیستە هاوبەشە”.
وتیشى: “ئێمە لەوەدڵنیایین كە ناوچە دابڕاوەكان بەتایبەت كەركوك لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەك لیستی هێز و لایەنە كوردییەكانە، هەر لەو روانەگەیەشەوە ئێمە لە یەكێتی داوامان لە پارتی كردووە كە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە بكرێت و ئەمڕۆش هەموو هەوڵیك دەدرێت ئەو لیستە هاوبەشە رابگەبەنین ئەگەر بەرپرسانی پارتی ئامادەبن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
ته‌مموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









