هۆشداری لەهاتی شەپۆلێکی دیکەی گەرما دەدرێت گەرمتر لەوەی ئێستا هەیە

SNN
شەپۆلێكی بەتینی گەرما، عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی گەرمیان، هەڵەبجە و كەركووك تا 52 پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.
مانگەكانی تەمووز و ئاب بە گەرمترین مانگەكانی ساڵ دادەنرێت بەڵام ئەمساڵ، وەك بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، گەرماكەی ئەمساڵ بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، بێ وێنە بووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دیلان ڕەشاد عەبدوڵڵا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: “لە رۆژی دووشەممەی ڕابردووە شەپۆلێكی گەرما ڕووی لە ناوچەكە و ھەرێمی كوردستان كردووە. ئەو شەپۆلە گەرمایە جیاوازییەكەی ئەوەیە كە مەودا و كاریگەری زیاترە لەسەر ھەرێمی كوردستان و تا 10 ڕۆژیش بەردەوام دەبێت”.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، “پیشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی گەرمیان و ھەڵەبجە و كەركووك بگاتە 50 بۆ 52 پلە و لە پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆك لە ژێر ٥٠ پلەی سیلیزی دەبێت”.
دیلان ڕەشاد دەشڵێت: “پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە ھەندێك ناوچەی عێراقیش ببێتە خۆڵبارین بەڵام كاریگەریی ئەو خۆڵبارینە لەسەر ھەرێمی كوردستان لاواز دەبێت”.
لەبارەی ئەگەری پشووی فەرمی بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دیلان ڕەشاد گوتی: “ئەركی ئێمە گەیاندنی ڕاپۆرتە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشووی سەرانسەریمان نییە. لە ڕاپۆرتەكانی خۆماندا هۆشداری دەدەین و لە هەر هەڕەشەیەك كە لەسەر تەندروستی هاووڵاتیانمان هەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









