زانیاری لەبارەی هاتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی داهاتوو ئاشکرا دەکرێت

مووچە
SNN
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پابەندییانەی، كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێی بكات مووچە و بودجەی بۆ ڕەوانە دەكرێت و دەشڵێت: “پێداگیریمان كردووە مووچەی فەرمانبەران وەك كارتێكی سیاسی بەكارنەهێندرێت”.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەندینجار لە هەموو لایەكەوە پێداگیریمان كردووە، كە ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەكاربهێندرێت.
وتیشی، “یاسای بودجە پێشتر ڕێككەوتنی لەسەركراوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەلایەن لیژنەیەكی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت”.
سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم دەڵێت: “ئەگەر هەناردەی نەوت دەستی پێنەكردەوە دەبێت پێویستی ناوخۆی پێ دابین بكرێت”.
جەختیشی كردەوە، ئەو پابەندییانەی، كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێی بكات مووچە و بودجەی بۆ ڕەوانە دەكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



