
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “CBC” رایگەیاند، دەکرا پێش ئەوەی لە ساڵی 2021 کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت، خۆی لەو تۆمەتە درۆینانە بپارێزێت کە لەلایەن ئیدارەی جۆو بایدنەوە دەستیپێکردووە، هەروەها رەتیکردەوە ئەم هەنگاوە بنێت ئەگەر بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرایەوە،
وتیشی، “دوا شت کە بیکەم ئەوەیە لەخۆم نابوورم، چونکە ئەوە وا دەکات ترسناک دەربکەوم”.
ترەمپ ئاماژەی بە دۆسیە یاساییەکانی بەدواداچوونی هانتەر بایدن کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا کرد، بۆ ئەوەی رەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری بگرێت و رایگەیاند کە “دوو سیستەمی دادپەروەری هەیە”. یەکێکیان بەدوایدا دەگەڕێت، ئەوی دیکەیان لە بەرژەوەندی بایدندایە، دەشڵێت: هیچ پەیوەندییەکی بە هەوڵەکانی کۆمارییەکانەوە نییە بۆ لێکۆڵینەوە لە بایدن، هەروەها رەتیشیکردەوە لەگەڵ کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەم بابەتە قسەی کردبێت.
ترەمپ باسی لە پێگەی باڵادەستی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا کرد و رەتیکردەوە فەرمانی بە کارمەندەکانی لە هاوینەهەواری مار ئالارگۆ کردبێت تۆمارە چاودێرییەکان سەبارەت بە گواستنەوەی کەسانی نهێنی بسڕنەوە.
پرسیاری لەسەر سەیرکردنی ئاژاوەگێڕییەکانی کاپیتوڵ لێکرا لە وەڵامدا گوتی: “دواتر لە کاتی گونجاودا بە خەڵک دەڵێم”. هەروەها رەتیکردەوە باس لەبەسەربردنی کاتەکانی بکات لە کاتی رووداوەکانی کاپیتۆڵدا، و ئاماژەی بەوەدا، رەنگە بیر لە لێخۆشبوونی هەندێک لە ئاژاوەگێڕەکان بکاتەوە کە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەو نانسی پیلۆسی بە هۆکاری هێرشکردنە سەر بینای کاپیتوڵ تاوانبار کرد.
لەچاوپێکەوتنەکدا کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا ترسی ئەوەی هەیە سزا بدرێت و زیندانیبکرێت گوتی: “نا من بەڕاستی لەوە ناترسم”، بیر لەوە ناکەمەوە چونکە بەڕاستی هەست دەکەم لە کۆتاییدا سەردەکەوین.
لەکاتی ئێستاشدا دۆناڵد ترەمپ دیارترین کاندیدی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکایە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا و بڕیارە لە ساڵی 2024 هەڵبژاردن لەو بارەیەوە بکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


