
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى ئه‌یلول، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نووسراوى خه‌رجكردنى 700 ملیاره‌كه ئاراسته‌ى هه‌ردوو بانكى ره‌شید و رافیده‌ین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى بكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 17ى ئه‌یلول، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، مانگانه 700 ملیار دینار وه‌ك پێشینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت و له نووسراوى فه‌رمى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئاشكرا كراوه، “حكومه‌تى عێراق بڕى دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، كه ده‌كاته مانگانه 700 ملیار دینار و پاره‌كه بۆ مانگه‌كانى ئه‌یلول و تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌مه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ حه‌مید غه‌زى، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نووسراوى ناردنى پاره‌كه به واژووكراوى و به فه‌رمى ئاراسته‌ى لقه‌كانى بانكى ڕه‌شید و رافیده‌ین ده‌كات به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پاره‌كه و ناردنى بۆ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكرێت”.
دیارنه‌بوونى چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌مموز و ئابى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى دروستكردووه، به وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، “ناكرێت به‌غدا پاره بۆ مووچه‌ى مانگى ئه‌یلول بنێرێت و هه‌رێم پاره‌كه بۆ مووچه‌ى مانگى ته‌مموز خه‌رج بكات”، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ مووچه‌ى مانگى ته‌مموزه”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى ئه‌نجامدا، له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كان له دره‌نگانێكى شه‌ودا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “پێشنیارى كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا خستووه‌ته‌ڕوو، ئینشائه‌ڵا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌كاتى خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


