ئێران “كۆتا هۆشدارى” ده‌داته عێراق له‌باره‌ى رێككه‌وتنى چه‌كداماڵینى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
میدیاكانى ئێران ئاشكرایان كرد، وه‌زیرى به‌رگریی ئێران كۆتا هۆشدارى داوه‌ته به‌رپرسانى عێراق له‌باره‌ى جێبه‌جێ كردنى مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى تاران – هه‌ولێر – به‌غدا له‌باره‌ى چه‌كداماڵینى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
له له مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا هه‌رسێ حكومه‌تى ناوه‌نى عێراق و ئێران و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژوو كرد له‌باره‌ى چه‌كداماڵینى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه له‌نێو خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا باره‌گایان هه‌یه. به‌پێى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه، “پێویسته تاوه‌كو 19ى ئه‌یلول، سه‌رجه‌م حزبه‌كانى رۆهه‌ڵاتى كوردستان له چه‌ك دابماڵرێن و بخرێنه كه‌مپه‌وه”.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتایی فشاره‌كانى وڵاتى ئێران بۆ جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم زیاتر ده‌بن. له نوێترین پێشهاتدا، محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاشتیانى، وه‌زیرى به‌رگریی ئێران هۆشداریده‌داته به‌رپرسانى عێراق و له‌و باره‌یه‌وه میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، “وه‌زیرى به‌رگریی كۆتا هۆشداریداوه‌ته‌وه عێراق كه پێویسته ته‌واوى مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن ، چونكه تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
وه‌زیرى به‌رگریی ئێران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن تاوه‌كو كاتژمێره‌كانى كۆتایی”.
به‌پێى میدیاكانى ئێران، “وه‌زیرى به‌رگریی ئێران هۆشداریداوه له جێبه‌جێ نه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كه به به‌رپرسانى عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


