
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، بڕیاره سبه‌ى دووشه‌ممه نووسراوى ره‌وانه‌كردنى پاره‌كه واژوو بكرێت و ئاراسته‌ى بانك بكرێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، مانگانه 700 ملیار دینار وه‌ك پێشینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “سبه‌ى دووشه‌ممه 18ى ئه‌یلول، حه‌مید غه‌زى، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نووسراوى ناردنى پاره‌كه به واژووكراوى و به فه‌رمى ئاراسته‌ى لقه‌كانى بانكى ڕه‌شید و رافیده‌ین ده‌كات به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پاره‌كه و ناردنى بۆ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكرێت”.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا دیار نییه به‌غدا كۆى پاره‌كه كه بریتیه له 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌یه‌كه‌وه ده‌نێرێت یاخود مانگانه 700 ملیاره‌كه ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پشتڕاستكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، “ئه‌و پاره‌یه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیارى ناردنى داوه پێشینه‌یه و پشكى هه‌رێم نییه له بودجه‌ى 2023ى عێراق، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم بیداته‌وه”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى ئه‌نجامدا، له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كان له دره‌نگانێكى شه‌ودا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “پێشنیارى كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا خستووه‌ته‌ڕوو، ئینشائه‌ڵا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌كاتى خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


