“ئەنجامی سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا دڵخۆشکەرە”

0
411

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ خەڵکی ھەرێم دڵخۆشکەرە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی وت: دوای ئەوەی لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ستەمێکی زۆر کرا، ھەروەھا گفتوگاکانی نێوان شاندی حکومەتی ھەرێم و شاندی حکومەتی فیدراڵیی گەیشتە بنەبەست، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، مەسرور بارزانی خۆی بەسەرۆکایەتی شاندی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کرد.

راشیگەیاند: سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا زۆر گرنگ بوو، ئەنجامی سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا، بۆ خەڵکی ھەرێم باش دەبێت و دڵخۆشکەرە.

وتیشی: هەر كاتێك ئێمە یەك دەنگ‌و یەك هەڵوێستی بین، ئەوە لە بەغدا سەردەكەوین، تەنانەت هیچ كەسێك بوێری ئەوا ناكات دژمان قسە بكات و حكومەتی عيراق بەڵێنیداوە ئەمڕۆ گفتوگۆ و بڕیار لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەدات.

ڕۆژی 14ی ئەیلولی 2023، شاندی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ پرسی مووچە و بودجە، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنەکانی سەربە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆبووەوە و کاتژمێر 12:00 ی شەویش دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی یەکشەممەی داھاتوو 17ی ئەیلوولی 2023 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا،‌ بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this