عێراق: ئەو درۆنەی فڕۆکەخانەی عەربەتی بۆردوومان کرد، لە سنووری تورکیاوە سنووری ئاسمانیی عێراقی بڕیوە

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق
SNN
وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت پێشیلكردنى سه‌روره‌ى خاكى عێراقه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتى و ئاسایشى ناوچه‌كه، ده‌شڵێت: “عێراق: ئەو درۆنەی فڕۆکەخانەی عەربەتی بۆردوومان کرد، لە سنووری تورکیاوە سنووری ئاسمانیی عێراقی بڕیوە”.
كاتژمێر 4:00ى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ دووشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان هێزێكى دژه تیرۆرى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى له‌كاتى مه‌شقكردندا كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا، “سێ پێشمه‌رگه‌ى دژه تیرۆر شه‌هید بوون و سیانى تریش بریندار بوون”، به‌پێى زانیارییه‌كانى دژه تیرۆر.
له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ئەو درۆنەی فڕۆکەخانەی عەربەتی بۆردوومان کرد، لە سنووری تورکیاوە سنووری ئاسمانیی عێراقی بڕیوە. ئه‌وه‌ى دوێنێ له عه‌ربه‌ت روویدا ده‌ستدرێژى و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتى ناوچه‌كه، هاوكات پێشێلكردنێكى راسته‌وخۆى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئه‌م هێرشه دووباره بووانه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ندى دراوسێیه‌تى ناگونجێت و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه عێراق ده‌یاندات به‌مه‌به‌ستى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى”.
هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى عه‌ربه‌ت كاردانه‌وه‌ى نێوخۆیی به‌دواى خۆیدا هێنا، له‌و باره‌یه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه كه له به‌شێكیدا ده‌ڵێت: “وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر کە شەهیدی ئارامیی کوردستانن، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. هەروەها دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراقیش دەکەین کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و چیتر رێگە بەم پێشلکارییانە نەدرێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ئه‌یلول، به كه‌ناڵى تهلهزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “ئێمه ئاگادارى ئه‌و هێرشهین كه كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى عه‌ربه‌ت و له ئێستادا زانیارى ته‌واوه‌تى له‌و باره‌یه‌وه له‌لاى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقه كه سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


