شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا زانیاری ئاشکرا دەکات

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق
SNN
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، بۆردومانەکە لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە کە لە سنووری تورکیاوە داخڵی عێراق بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “کاتژمێر 5ی ئێوارەی دووشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سنووری تورکیاوە داخڵی ئاسمانی عێراق بووە و فڕۆکەخانەی عەربەتی لە سلێمانی بۆردومان کرد، بە هۆیەوە سێ قارەمانی دەزگای دژە تیرۆر شەهید بوون و سیانی دیکەش بریندار بوون”.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو “دوژمنکارییە، پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایش و سەلامەتی خاکی عێراقە” و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان، هەروەها پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بنەما و ئامانجەکانی بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسفیکرد.
ڕاشیگەیاند، دەستدرێژییە دووبارەکان لەگەڵ بنەمای دراوسێ باشیی نێوان وڵاتان یەکناگرنەوە و هەڕەشە لەسەر لەباربردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی باش و هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکانی دروست دەکات.
ڕاگەیاندنەکەی شانەی ئەمنی بە هەڕەشەیەك کۆتایی هاتووە و دەڵێت: “عێراق مافی هەیە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


