
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانس
دەستەی مامۆستایانی نارازی هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێن:” بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنن و ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلول، دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە بایکۆت و ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بە وەرگرتنی یەک مووچەش بایکۆت ناشکێنن.
لە پەیامەکەیاندا مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکردووە، لەگەڵ وەرگرتنی یەک مووچەدا بۆ رۆژی دواتر لە بەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان ساز دەکەن، و وەرگرتنی مووچەکانی مانگی تەمموز و ئاب بەیەکەوە و دابەشکردنی هەر مووچەیەک لە وادەی خۆیدا زامنی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەکات”.
داواکاری پەیامی دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان و فەرمانبەران:
1- بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین و بەردەوامین لەبایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.
2- لەگەل وەرگرتنی موچەیەک رۆژی دواتر لەبەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان ساز دەکەین.
3- وەرگرتنی موچەی مانگی 7 و 8 پێکەوە، لەگەڵ دابەشکردنی هەرمووچەیەک لەکاتی خۆیدا زامنی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



