” هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمە لە راگرتنی نەوت لە لایەن تورکیاوە”

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: راگرتنی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمە.
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، هەرێمی کوردستان زەرەمەندی یەکەمە لە راگرتنی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە و گفتوگۆکانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە بەردەوامە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەکەی.
باسم غەریباوی، رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان هیچ رێگە چارەیەکی جگە لە پابەند بوون بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵییەوە نییە و لایەنی تورکی بەبیانوی زیانی بۆرییەکان بەهۆی بومەلەرزەوە پرۆسەی هەناردەکردن دوادەخات، چونکە نایەوێت بڕی (1) ملیار و (500) ملیۆن دۆلارەکە بدات کە وەک سزا بەسەریدا سەپێنراوە”
رۆژی 25-3-2023، هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەهۆی بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق لەدژی تورکیا راگیرا و عێراق سکاڵاکەی تورکیای بردەوە و تورکیا بە پێدانی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بە عێراق پابەندکراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



