
زانکۆی-سلێمانی
SNN-
زانکۆی سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و چوارەمی عێراقی بەدەستهێنا
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی (2023)، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە و وەک هەمیشە پێشەنگە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە کە هەر بەپێی رانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە، بەجۆرێک لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی یەکەمی عێراقە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە و لەبواری زانستیش سێهەمە، ئەمە جگەلەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری 12 هەمینی عێراقە.
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی و خوێندکاران و فەرمانبەران دەکات و بەڵێندەدات بە هەوڵی هەمووان (زانکۆی دایک) بەرەو پێشەنگتر بەرن و ناوی لە جیهاندا بدرەوشێتەوە و گرێدراوی کۆمەڵگەی ناوخۆییش بێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



