ناتۆ بۆ سودانی: هاوکارییەکانمان بۆ هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت

SNN
ئەمینداری گشتی ناتۆ بە محەمەد شیاع سوودنی راگەیاندووە، رێز لە سەروەری عێراق دەگرن و هاوکاری هێزە ئەمنییەکانیان دەکەن، وتوویەتی “پەرە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین”.
ئەمڕۆ 21ی ئەیلول، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سودانی لەگەڵ یانس ستۆڵتربرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ کۆبووەتەوە و لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هێزەکانی ناتۆ و هاوپەیماناندا گفتوگۆیان کردووە.
ئاماژە بەوەکراوە، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرایکردووە، ئەمریکا لە رێگەی لیژنەی هاوبەشەوە گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی ئەو هێزە ئەمنیانە کردووە کە لە عێراقدا هەن.
سودانی باسی لەوەکردووە، ئەو هاوکارییە سەربازیانەی ناتۆ لە شەڕی عێراقدا لەگەڵ گروپە چەکدارەییەکان پێشکەشی ئەو وڵاتەی کردووە، بەشێکن لە هۆکارەکانی ئەو ئارامییەی ئێستا لە عێراقدا هەیە.
لەلایەکی ترەوە یانس ئەمینداری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەکردووە، رێز لە سەروەری عێراق دەگرن و پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن، لە هەمان کاتدا هاوکارییەکانیان بۆ هێزە ئەمنییەکان فراوان دەکەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



