مەکگۆرک بۆ سودانی: دەستخۆشی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەم

SNN-
کۆشکی سپی رایگەیاند برێت مەکگۆرک، جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا وهاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبووەتەوە و دەستخۆشی لە رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر کردووە سەبارەت بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا برێت مەکگۆرک “دەستخۆشی” لە رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم کردووە سەبارەت بە دابینکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، و هەروەها جەختی لەسەر زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیا کردووەتەوە.
رۆژی 17ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بڕیاریدا بە ناردنی 7000 ملیار دینار مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



