هەرێم ئامادە نەبوو فەرمانبەرامنی بخاتە سەرحکومەتی فیدڕاڵی

حەیدەر عەبادی
SNN
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوترى عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: هەندێک لایەن هاوڵاتییانی هەرێم لە مافەکانیان بێبەش دەکەن لەپێناو رازیکردنی جەماوەری دەنگدەریان.
عەبادی وتیشی: کە پێویستە حکومەتی عیراقی بەشێوەیەکی وردو لەپێناو هاوڵاتیان، نەک بە مەرامی سیاسی، مامەڵە لەگەڵ مووچەی هەرێم بکات.
لە درێژەی دیدارەکەدا عەبادی دەشڵێت: هەرێم ئامادە نەبوە فەرمانبەرانی بە حکومەتی فیدراڵییەوە ببەسترێنەوە و لەولاشەوە بەغدا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە مووچەکانیان نادات.
سەرۆک وەزیرانی پێشتوری عێراق ئەوەى خستەڕوو، هەندێک وای دەبینین سەرۆک وەزیران، وەک پۆلیسی هاتوچۆ رێکخەری رێڕەوی پرۆسەی سیاسیە، بەڵام لەراستیدا ئەوە پیاوی جێبەجێکاری یەکەمە لە دەوڵەتداو پرسی قەرزدانیش بە هەرێم کە خۆی پێشنیازی کردوە، هیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نەکراوە بەڵام ئاماژەی بەهەندێک گرفتی نێو حسابات و شایستەداراییەکانی هەرێم کردوە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر روونیکردەوە، رەشنوسی بودجە کە هەندێک دەقی لەخۆگرتوە، وایکردوە جێبەجێکردنی چەند بڕگەیەکی پەیوەست بەهەرێم مەحاڵ بێت، هەربۆیە قەرز دەدرێتە هەرێم و ئەو بڕیارەش لەلایەن نوری مالیکییەوە پشتیوانیی لێکراوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



