
هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلول، هەڤاڵ ئەبوبەکرد، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا فەرمانگە پەیوەندیدارە حکومییەکان لە هەموو بوارە خزمەتگوزارییەکاندا لە ئەرکی خۆیاندا دەبن و چاودێری و بەدواداچوونی پێویست بۆ هەموو خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا دەکەن و رێکاری یاسایی دەگرنە بەر.
پارێزگار داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن:
یەکەم: چێکی دڵنیایی تەواو بکەن بۆ سیستمی غازو شۆڤاژ و هەرجۆرە سوتەمەنیی و وزەیەکی تر کە لە ماڵەکاندا بەکاریان دەهێنن.
دووەم: چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سەری کونج و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی ماڵەکانتان بکەن.
سێیەم: چێکی دڵنیایی تەواو بۆ تانکی ئاو و بەهەدەرنەدانی ئاو لە ماڵەکانتاندا بکەن.
چوارەم: لەبوونی هەرکێشە و ناتەواوییەک لەم بوارانەی باسکران، لەکۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندیی بەفەرمانگای پەیوەندیدارەوە بکەن.
رێنماییەکانی پارێزگار لەکاتێكدایە ساڵی ڕابردوودا 2022، بەهۆى تەقینى تانکى غازەوە لە ماڵێکی شاری سلێمانی بەشێکى زۆرى ئەندامانى خێزانەکە بونە قوربانیی و کارەساتێکى گەورەى لێکەوتەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



