
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلولی 2023، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی وزەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 97 دۆلار و 38 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین نرخی ئەو نەوتەیە لەماوەی 10 مانگی رابردوودا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 94 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشتر ئەلکساندەر نۆفاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاندبوو، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەوەنەوە و رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2024.
بەپێی راپۆرتی ناوەندەکانی وزە، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ناوەندی کۆگاکردنی نەوتی بازرگانیی ئەمریکا لە ناوچەی کوشینگ لە ئۆکلاهاما، نزیکەی 1 ملیۆن کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ تەنیا 22 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش کەمترین ئاستییەتی لە مانگی 7ـی ساڵی 2022ـوەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026 -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026 -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



