ئەدهەم بارزانی پەیامێک ئاراستەی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی دەکات

SNN
ئه‌دهه‌م بارزانى لهپهیامێكدا بۆ كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یه‌كێتى وه‌ك هێزێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى سه‌نگ و قورسایی خۆى هه‌یه‌و جگه له ئاستى ناوخۆى هه‌رێم، پێگه‌یه‌كى به‌هێزیشى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه”، ده‌شڵێت، “نوێبونه‌وه له سیاسه‌تى حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ یه‌كخستنى نێو ماڵى كورد”.
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى سەرۆک بافڵ تاڵه‌بانى كردووه، ئه‌دهه‌م بارزانى نوسیویهتى، “به‌بۆنه‌ى به‌ستنى پێنجه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى و نوێبونه‌وه‌ى حزبه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان و ته‌واوى كادیر‌و لایه‌نگرانى یه‌كێتى ده‌كه‌م ئومێده‌وارم كۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى ببێته هۆى زیاتر ئه‌نجامدانى كارى پێكه‌وه‌یى و به‌ده‌ستهێنانى ئامانج و داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان”.
له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایگه‌یاندووه، “نوێبونه‌وه له‌سیاسه‌تى حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ یه‌كخستنى نێو ماڵى كورد و به‌هێزكردنى پێگه‌ى كوردستان له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و یه‌كده‌نگى كورد له عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان، مێژوى یه‌كێتى و قوربانیدانى ڕۆڵه‌كانى، گه‌واهیده‌رو سه‌لمێنه‌رى هه‌وڵه‌كانه بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنى خه‌باتى ڕه‌واى میله‌ته‌كه‌مان و بهدهستهێنهانى ئامانجى زیاترى گه‌لى كوردستان”.
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانى جه‌ختیكردۆته‌وه، “یه‌كێتى وه‌ك هێزێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى، سه‌نگ و قورسایی خۆى هه‌یه‌و جگه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێم، پێگه‌یه‌كى به‌هێزیشى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ستنى كۆنگره له‌م دۆخه‌دا كاریگه‌ریى خۆى هه‌بێت و وابكات دۆخى هاووڵاتیانى هه‌رێم له چه‌قبه‌ستویى ده‌رباز بكات”.
ئه‌مڕۆ به‌به‌شداریى زیاتر له 600 ئه‌ندام، كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى له شارى سلێمانى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد‌و بڕیاره ماوه‌ى 3 ڕۆژ به‌رده‌وامبێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



