ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ لە%50 کەمکردووە

بیرە نەوتێکی سەر سنووری بوکەمال لەسوریا
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی بەردەوامی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ لە%50 کەمیکردووە، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ئەوا هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەخاتە مەترسییەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بەردەوامی راگرتنی ھەناردەی نەوت كاریگەری گەورەی لەسەر وەبەرھێنانی بیانی لە هەرێم دروستكردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN هەریەکە لە كۆمپانیاكانی گەنەڵ ئینێرجی، گەلف كیستۆن، ئیچ كەی ئێن، شاماران پیترۆلیۆم لە دواین كۆبوونەوەی خۆیاندا هاوڕابوون كە بەردەوامی راگرتنی ھەناردەی نەوت كاریگەری گەورەی لەسەر وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێم دروستكردووە، هەربەوهۆیەوە بەبڕی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلار پلانی خەرجیان لەمساڵدا لە ھەرێمی كوردستان كەمكردووەتەوە لەگەڵ دانانی پلان بۆ پێداچونەوە بە خەرجییەكانیان لەساڵی داھاتوودا.
ئاماژەبەوەشكراوە، هەربەهۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ لە%50کەمکردووە، هاوکات كۆمپانیاكانی پیشەسازی نەوت لە ھەرێمی کوردستانیش هۆشدارییان داوە بەھۆی نادیاری دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوت، كۆمپانیاكان دەستیان كردووە بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ كەمكردنەوەی خەرجی، ئەوەش بێكاربوونی ھەزاران كرێكاری لێدەكەوێتەوە.
هەرلە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشخراوەتەڕوو، پیشەسازی نەوت زیاتر %80ی داھاتی بۆ ھەرێم دابینكردووە لەساڵی 2022دا، ئەگەریش راگرتنی ھەناردەی نەوت بەردەوام بێت وەبەرھێنانی بیانی زیاتر كەمدەبێتەوە، ئەوەش ئاستی بەرھەمھێنانی رۆژانەی 400 هەزار بەرمیل نەوت دەخاتە مەترسییەوە، كە بەپێی یاسای بودجەی عێراق دەبێت ھەرێم رادەستی بەغدای بكات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



