نهێنیهكى نوێ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى حه‌مدانیه ئاشكرا ده‌بێت

ئه‌و بوك و زاوایهى كه هۆڵى ئاهه‌نگه‌كه‌یان گڕیگرت له حه‌مدانیه له ساتى رووداوه‌كه‌دا | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
به‌پێى راپۆرتێك كه له ساڵى 2021 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵه‌وه نووسراوه، ئه‌و هۆڵه‌ى كه رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له حه‌مدانیه ئاگرى تێدا كه‌وته‌وه و بووه هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى 120 كه‌س، به نایاسایی دروستكراوه چونكه زه‌وییه‌كه‌ى كشتوكاڵییه.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له‌كاتى ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرییدا له هۆڵى هه‌یسه‌م له حه‌مدانیه ئاگرێكى فراوان كه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا 120 به‌شداربووى ئاهه‌نگه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ى 800ى تر بریندار بوون.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان كه میدیاكانى عێراق بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “له ساڵى 2021 قایمقامیه‌تى قه‌زاكه ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر دروستكردنى هۆڵه‌كه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵ ئاماده نه‌بووه ره‌زامه‌ندى بدات، چونكه پێیوابووه كه له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى ئه‌و هۆڵه دروستكراوه و پێویستى به وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى تایبه‌ت هه‌یه”.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان، “زه‌وییه‌كه زیاتر له دوو دۆنمه و له‌سه‌ر ناوى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق تاپۆ كراوه له بنه‌ڕه‌تدا”.
له راپۆرتى به‌شى پشكنینى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى حهمدانیدا كه له ساڵى 2021 ئاماده‌كراوه ئه‌وه‌ش هاتووه، “هۆڵه‌كه به بلۆك دروستكراوه و سهقفهكهى به ساندویچ په‌ناڵ بونیادنراوه و مه‌رجى سه‌لامه‌تى نییه”.
ده‌قى نووسراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى حه‌مدانیه

ده‌قى نووسراوى قایمقامیه‌تى حه‌مدانیه

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



