ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى 12ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له سلێمانى ده‌به‌سترێت

دیمه‌نى كادیرانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى پێش چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو هۆڵى كۆنگره‌ى 12ى حزبه‌كه‌یان | فۆتۆ: میدیاى بزووتنه‌وه
SNN
له پاش ساڵێك و شه‌ش مانگ ململانێى تووند ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئه‌یلول، هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان له‌نێو هۆڵى یانەی پێشمەرگە له شارى سلێمانى كۆنگره‌ى دوانزه‌یه‌مى ئه‌و حزبه ده‌به‌ستن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كۆنگره‌ى 12 دا زیاتر له دوو هه‌زار ئه‌ندام به‌شدارى ده‌كه‌ن و كۆنگره‌كه له‌نێو هۆڵى یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”، ئه‌مه‌ش پاش زیاتر له ساڵێك و شه‌ش مانگ ململانێى تووند له‌نێوان ههردووباڵى کامیلی حاجی عه‌لى و باڵى عیرفان عەبدولعەزیز كه هه‌ردووكیان خۆیان به رابه‌رى بزووته‌وه ده‌زانن.
لە ڕۆژی 5ى شوباتى 2022، بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی دوازدەی ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی کێشە و سکاڵای باڵی کامیلی حاجی عەلییەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکەید. هاوكات رۆژی 11ى ئایارى 2023، لە شاری سلێمانی، باڵی کامیلی حاجی عەلی لەناو پارکێکدا کۆنگرەی 12ی بزوتنەوەیان ئەنجامدا و لە بەرانبەر عیرفان عەبدولعەزیزدا، کامیلی حاجی عەلى-یان وەکو ڕابەر ناساند و بەیعەتیان پێدا و لەدوای ئەوە ململانێی هەردوو باڵەکە ئاستێکی تووندتری وەرگرت و بارگرژییەکانی نێوانیان زیاتر بوو.
بەهۆی ئەوەی کە بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکان له هه‌رێمى كوردستان نابێت دوو حیزب بە یەک ناوەوە هەبێت، ئه‌مڕۆ شەممە بە چاودێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسڵامی بە بەشداری لایه‌نگرانى هەردوو باڵەکە ئەنجام دەدرێت.
به‌هۆى کامیلی حاجی عەلی و عیرفان عەبدولعەزیز لە لایەن گروپ و باڵەکانیانەوە کاندیدن بۆ رابەری بزووتنەوە و پێدەچێت ململانێیەکی تووند و سەخت لە نێوان هەردوو باڵەکەدا سەر هەڵبدات و بە ئاسانی پرسی یەکلاکردنەوەی ڕابەر بەڕێوە نەچێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



