
SNN
دوای ئەوەی گلەی لە مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ ئایفۆن 15 و پرۆماکسەکەی کرا، کە لە کاتی بەکارهێناندا زوو گەرم دەبن ئەو کۆمپانیایە هۆکاری گەرمبوونی مۆبایلەکەی ئاشکراکرد.
کۆمپانیای ئەپڵ لە راگەیەنراوێکدا هۆکاری زوو گەرمبوونی مۆبایلەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ دابەزینی هەندێک بەرنامە لە مۆبایلەکە، وەک “ئینستاگرام” و “Uber”، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی پلە گەرمی ئایفۆن 15.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کارکردن بە سیستمی “ئای ئۆ ئێس 17” کە لە ئایفۆن 15دا کارایە، رێگری لە گەرمبوونی ئامێرەکە دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی ئاسۆشییەتید پرێس، کۆمپانیای ئەپڵ کاتێکی دیاریکراوی بۆ چاککردنی ئەو گرفتەی مۆبایلەکەی دیاری نەکردووە.
لەلایەکی ترەوە، یەکێک لە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم کێشەیە کاتییە و رووبەڕووی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان دەبێتەوە و دوای ماوەیەکی کەم سارد دەبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 12ی ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن 15ی نمایشکرد، دوا بە دوای بەکارهێنانی لەلایەن کڕیارانەوە رووبەڕووی رەخنە بووەوە یەکێک لە رەخنەکان زوو گەرمبوونی ئەو مۆبایلە بوو.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



