سهرۆك بافڵ پهیامێكى بۆ كۆچى دوایی سهرۆك مام جهلال بڵاوكردهوه

بافڵ تاڵەبانی
SNN
ئهمڕۆ سێشهممه 3ى تشرینى دووهم، شهش ساڵ تێدهپهڕێت بهسهر كۆچى دوایی سهرۆك مام جهلال، لهو بارهیهوه بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوه و دهڵێت: “بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتییەوە بەڵێن دەدەین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبێت کە مام پەیڕەوی دەکرد”.
له بهشێكى پهیامهكهیدا كه كهمێك لهمهوبهر بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵ و شانازییەکی زۆرەوە یادی شکۆی نەتەوە و نیشتمان دەکەینەوە، یادی سەرۆکێک دەکەینەوە کە ژیانی خۆی پێشکەشی نیشتمان کرد و رۆژەکانی تەمەنی لەپێناو ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤدا بەسەربرد. دڵتەنگین کە كوردستان سەرکردەیەکی خەمخۆر، بەرگریکار، دڵسۆز و بەوەفا و عێراق بونیادنەر و چەترێکی کۆکەرەوەی لەدەستدا، شانازیش دەکەین کە رێبازێکی بۆ بەجێهیشتین کە بۆ هەمیشە چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەبێت لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد و بونیادنانی وڵاتێکدا کە تاکەکانی سەربەرزانە و ئازادانە بژین”.
دهقى پهیامهكهى سهرۆكى یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵ و شانازییەکی زۆرەوە یادی شکۆی نەتەوە و نیشتمان دەکەینەوە، یادی سەرۆکێک دەکەینەوە کە ژیانی خۆی پێشکەشی نیشتمان کرد و رۆژەکانی تەمەنی لەپێناو ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤدا بەسەربرد.
دڵتەنگین کە كوردستان سەرکردەیەکی خەمخۆر، بەرگریکار، دڵسۆز و بەوەفا و عێراق بونیادنەر و چەترێکی کۆکەرەوەی لەدەستدا، شانازیش دەکەین کە رێبازێکی بۆ بەجێهیشتین کە بۆ هەمیشە چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەبێت لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد و بونیادنانی وڵاتێکدا کە تاکەکانی سەربەرزانە و ئازادانە بژین.
ئێمە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە، یادی ئەو سەرۆکەی خەمی کوردستانی لە شان گرتبوو و لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی میللەتێکی ستەمدیدەدا خەباتی بێوچانی کرد، خەباتێک کە تاوەکو کۆچیشی کرد بەردەوام و بێبڕانەوە بوو. یادی سەرۆکێک دەکەینەوە کە بونیادنەری عیراقی نوێ و چەتری کۆکەرەوەی ئەو دەنگ و رەنگە جیاوازانە بوو کە تەنیا لە سایەی ئەودا کۆدەبوونەوە.
ئەمڕۆ سوێند و بەڵێنی هەمیشەییمان بۆ سەرۆک مام جەلال دووپات دەکەینەوە کە وەکچۆن لە رابردوودا درێژەمان بە رێبازەکەی داوە، لەداهاتووشدا بە سوودوەرگرتن لە سیاسەتی حەکیمانە و شوێنپێی ئەودا هەنگاوبنێین و لەپێناو سەرفرازیی کورد، فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادی و دیموکراسی، کۆکردنەوەی جیاوازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکاندا درێژە بە خەباتی خۆمان بدەین و مێژوویەک بنووسینەوە کە رۆحی سەرۆک مام جەلال شاد بکەین و ئەو شانازییە بە خۆمان رەوا ببینین کە هەڵگری ئەو سیاسەتە تەندروست و حەکیمانەیە بین.
بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتییەوە بەڵێن دەدەین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبێت کە مام پەیڕەوی دەکرد، دەستی ئاشتی و پێکەوەیی بۆ هەموولایەک درێژ دەکەین و جیاوازییەکان دەخەینە خزمەت بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانەوە. بەبێ بیرکردنەوەی حزبی و دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی تایبەت، لەپێناو بەدیهێنانی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیردا تێدەکۆشین و هەوڵەکانمان لەپێناو یەکڕیزیی و یەکگرتوویی گەلی کورددا دەبێت. بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی هاوکار دەبین و بۆ بەرگری لە کوردستان فیداکار دەبین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


