مووچەی مانگی 8 کەی دابەشدەکرێت؟

0
2624

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی هێشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز كۆتایی نەهاتووە بەڵام لیستی مووچەی مانگی هەشت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئامادەكراوە، هاوكات بڕیارە تا 18ی ئەم مانگە دووەم 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، ناردنی بڕی 700ی ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەی قەرز هیچ گرفتێكی نییە و بڕیارە تا 18ی ئەم مانگە ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە هاوشیوەی ئەو بڕە پارەیە دەبێت كە لەمانگی ڕابردوو نێردرا بە شێوەی قەرز و بڕی 250 ملیاری لەلایەن بانكی رەشید و 250 ملیاری لەلایەن بانكی ڕافیدەین و بڕی 200 ملیار دیناری دیكەشی لەلایەن بانكی TBI تەرخاندەكرێت و دواتر لە پشكی حكومەتی هەرێم دەبڕدرێت لەدوای پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ماوەیەكی زۆرە لیستی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران تەواو بووە و وردبینیش كراوە، تەنها بەهۆی نەبوونی پارەوە خەرجەنكراوە، بۆیە بەگەیشتنی ئەو 700 ملیار دینارە ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this