
لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی و لە ئاکامی هێرش بۆ سەر ناوچەی شێخ ریزوان، خانووی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جەدەڵلا ڕووخا. جەدەڵڵا دەستی براکەی ماچ کرد کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا. ( Mustafa Hassona - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 100کەس.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا هەزار و 100 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 171یان منداڵ و 326یان ژنن، پێنج هەزار و 239 کەس برینداربوون کە 744یان ژن و هەزار و 217یان منداڵن.
هەروەها بەهۆی زۆری بریندارەکانەوە دۆخێکی مەترسییدار لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە دەگوزەرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


