نوێترین زانیاری لەبارەی وردبینی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەیەكی تایبەت لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتوونەتە هەریمی كوردستان و بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەستیان بە وردبینی كردووە بۆ ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان، هاوكات كاری سەرەكی لیژنەكەش بۆ ئەوەیە كە لەحاڵەتی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەربەغدا پشت بەو لیستانە ببەسترێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیژنەیەی كە لەلایەن دیوانی چاودێری عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم كراوە بەردەوامن لە كارەكانیان و وەزارەت بە وەزارەت دەستیان گردووە بە وردبینی كردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان و تا ئێستا هیچ گرفتێك نەهاتووەتە پێش بۆ كارەكانی ئەو لیژنەیە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كارەكانی ئەو لیژنەیە دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو كەسانە بكرێت كە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، لەگەڵ بڕی مووچەكانیان بەگوێرەی ئەو لیستەی كە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كراوەز
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN ئامانجی سەرەكی لە سەردانی ئەو لیژنەیەو وردبینی كردنی لیستی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بۆ ئەوەیە كە لە حاڵەتی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق پشت بەو لیستە ببەستن كە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ كراوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



