
دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئه‌پیكور) راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن: زیانه‌كانى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 7 ملیار دۆلار.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “له 25ى ئازارى ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم وه‌ستاوه و له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانى راگرتنى گه‌یشتووه‌ته 7 ملیار دۆلار كه ئه‌مه‌ش زیانى گه‌وره‌ى به ئابوورى هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیش گه‌یاندووه”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌كاتێكدایه كه پێشتر مایلس كاگینز، وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئه‌پیكور) رایگه‌یاندبوو، “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق و توركیاش رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌وا كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كان ئاماده‌نین ده‌ستبه وه‌به‌رهێنان بكه‌نه‌وه تاوه‌كو له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانیان به ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق رێكنه‌كه‌ون”.
وتیشى: “وه‌به‌رهێنان له دۆخى ئاڵۆزدا ناكرێت، به‌ڵكو له دۆخێك‌دا ده‌كرێت كه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بتوانن به ئاسوده‌یی و دڵنیابوون له مافه‌كانیان كاربكه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به رێككه‌وتنێكى روون و بێ پێچ و په‌نا دێته‌كایه‌وه”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس و به تاوانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى نایاسایی، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه وه‌ستا. دادگاكه بڕیدا بڕى 1.5 ملیار دۆلار غەرامە به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



