حکومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆران کۆدەبێتەوە

SNN-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی پرسی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هەرێم دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و دواپەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


